بانکێکی عێراق ڕاکێشانی دۆلار لە ڕێگەی 'ATM'ـەوە لە دەرەوەی وڵات ڕادەگرێت
بانکی عێراقی بۆ بارزگانی، ڕایگەیاند: لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی کارتە ئەلیکترۆنییەکانی بانکەکە، ڕاکێشانی دۆلاری لە ڕێگەی 'ATM'ـەوە لە دەرەوەی وڵات ڕاگرت.
چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی 'TBI' لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەو مەترسییانەی لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی (ڤیزا و ماستەرکارد) دروست دەبن، هەروەها بۆ دوورکەوتنەوە لەو مەترسیانە، ڕاکێشانی دۆلار لە ڕێگەی ئامێری ڕاکێشانی پارە ' ATM' بۆ ئەو کارتانەی لە دەرەوەی عێراقن، ڕاگیرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کارتەکانی بانکەکە لە دەرەوەی وڵات، تەنیا بۆ مەبەستی کڕینی شتومەک لە ڕێی ئۆنلاین یان ئامێری POS کار دەکەن.