عەلوەی هەولێر پڕ بووە لە شێلم و پاقڵە

ڕۆژانە 45 تۆن شێلم و پاقڵە لە دەشتی هەولێر و خوارووی ناوەڕاستی عێراقەوە هاوردەی عەلوەی هەولێر دەکرێت.

هەینی، 28ـی شوباتی 2025، هۆشیار جەلیل، بەرپرسی هۆبەی چاودێریی کشتوکاڵی هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان 24ـی گوت: ساڵانە لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر خواردنی شێلم و پاقلە زیاد دەکات و خاکی هەرێمی کوردستانیش دەوڵەمەندە بەم بەرهەمانە. 

هۆشیار جەلیل، گوتیشی: ڕۆژانە 30 تۆن پاقلە و 15 تۆن شێلم هاوردەی عەلوەی هەولێر دەکرێت. شێلم لە گوندەکانی دەورووبەری هەولێرەوە، بەڵام ئێستە پاقلە لە خوارووی عێراقەوە هاوردە دەکرێت، چونکە لای ئێمە، لە مانگی نیسان پاقلەی خۆماڵە پێ دەگات.

لە وەرزی زستان و سەرمادا خواست لەسەر لێنان و خواردنی شێلم زیاد دەکات و پزیشکانیش ئاموژگاری خواردنیان دەدەن و دەڵێن ئەم سوودانەیان هەیە: بۆ بەهێزبونی توانای بەرگری لەش، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، بەهێز كردنی  ئێسك و جومگەكان، بۆ تەندروستی مێشك و دەمارەكان. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment