كارلۆس ساینز خێراترین كاتی لە تاقیكارییەكانی فۆرمولا وەن تۆمار كرد
لویس هامڵتن پلەی دووەمی بەدەستهێنا
له به‌حره‌ین و له مه‌یدانی سه‌خیر تاقیكردنه‌وه‌كانی فۆرمولا وه‌ن به‌رده‌وامه و له رۆژی دووه‌مدا و له تاقیكردنه‌وه‌كانی ئێواره، كارلۆس ساینزی شۆفێری تیمی ویلیامز خێراترین كاتی تۆمار كرد.
لویس هامڵتن له تاقیكارییه‌كانی به‌یانی به ئۆتۆمبێلی فێراری خێراترین كاتی تۆمار كرد و بووه به‌رباسی هه‌مووان، ئەمەش لە كاتێكدا بوو شۆفێره نوێیه‌كان زیاتر ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ناسن و شۆفێره كۆنه‌كانیش هه‌وڵی پێشكه‌وتنی زیاتریان دەدا.
له تاقیكارییه‌كانی ئێواره به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بارانێكی ده‌گمه‌ن له مه‌یدانی سه‌خیر باری، ئه‌وه‌ش دۆخی تیمه‌كانی بۆ زیاتر ناسینی ئۆتۆمبێله‌كان سه‌ختتر كرد، كە تێیدا كارلۆس ساینزی شۆفێری پێشووی فێراری و ئێستای تیمی ویلیامز له تاقیكارییه‌كان هه‌میشه باشترین كاته‌كانی تۆمار ده‌كرد.
ده‌رچوون له رێگه و له‌رینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و كه‌می هاوسه‌نگی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو، تیمه‌كان ئه‌وپه‌ڕی فشاریان له ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌ربخه‌ن و پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی فۆرمولا وه‌ن چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كان هێشتا نه‌گه‌یشتبوونه هاوسه‌نگی ته‌واو به‌تایبه‌تی تیمه‌كانی ویلیامز و فێراری كه ئه‌و دوو تیمه له كۆتاییه‌كانی زۆترین فشاریان له ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌كرد.
كارلۆس ساینز به ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی ویلیامز خێراترین كاتی تۆمار كرد و به پێش هه‌مووان كه‌وته‌وه، به‌ڵام هێشتا چه‌ند خوله‌كێك بۆ كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كان مابوو.
له كۆتایی هیچ كه‌س كاته‌كه‌ی ساینیزی تێنه‌په‌ڕاند و لویس هامڵتن به جیاوازی 31 له هه‌زاری چركه دووه‌م خێراترین كاتی تۆمار كرد و شارل لێكلێریش له پله‌ی سێیه‌م هات.
بڕیاریشه ئەمڕۆ هه‌ینی دوایین قۆناخی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت و تیمه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه باره‌گاكانیان بۆ ده‌ستكاریكردنی ئۆتۆمبێله‌كان و رۆژی شازده‌ی مانگی سێ له ئوسترالیا و له مه‌یدانی مێلبۆرن پێشبڕكێكانی ئه‌مساڵی فۆرمولا وه‌ن ده‌ستیپێده‌كات.