لە مانگی ڕەمەزان بەرنامەی ڕازی دڵان لە کوردستان24 دەبێتە میوانی ماڵەکانتان

لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، کوردستان24 چەند بەرنامەیەکی جیاواز و تایبەتی بەم مانگە دەبێت، لەوانە بەرنامەی ڕازی دڵان شەوانە پێشکەشی بینەران دەکرێت.
بەرنامەی ڕازی دڵان لەلایەن بیلال کەیوانی لە شەوانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە ستۆدیۆی سلێمانییەوە دەبێتە میوانی ماڵەکان و بە ئەدەبیاتی عاریفانەوە دەچێتە نێو بابەتە ئایینیەکان.
لەم بەرنامەیەدا، پێشکەشکار بە وردی باس لە ڕێگەی خوداناسی و خۆشەویستی ئیلاهی دەکات، بۆ ئەوەی بەرنامەکەی ببێتە دەرگایەک بۆ زیاتر قوڵبوونەوە لە پیرۆزی ئەم مانگەدا و چۆن بتوانین ئەم مانگە بکاتە هەوێنێک بۆ پاکبوونەوەی دڵ و دەروون و جەست و ڕۆحەکان .
ڕازی دڵان هەر جارە و دەچێتە سەر باسێک و لە ڕێگەی چیرۆکی عاریفانەوە بۆ ئەوەی وردی و پوختی ڕێگەکانی خوداناسی لە بەردەم دید و هزری بینەر ڕوون بکاتەوە.