ئانچیلۆتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال بێتیس 5 یاریزانی لەدەست داوە
ئانچیلۆتی: باشترین پێكهاتە بۆ یارییەكەی بێتیس ئامادە دەكەم
ریال مه‌درید له گه‌ڕی 26ـەمی لالیگا سبەی شەممە لە كاتژمێر 08:30ـی شەو ده‌بێته میوانی یانەی ریال بیتس، فیدریكۆ ڤالڤێردی هاوشانی 4 یاریزانی دیكە بەشداریی یارییەكە ناكەن.
له راهێنانه‌كانی ئەمڕۆ هه‌ینی، 28 شوباتی 2025، ڤالڤێردی به‌شداریی راهێنانەكانی نه‌كرد و له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی له هۆڵی وه‌رزشی راهێنانی كردووە و كارلۆ ئانچیلۆتیش رایگه‌یاند له یارییه‌كه‌ی ریال بیتس لەگەڵیان نابێت.
هه‌ر له راهێنانه‌كانی ریال مه‌درید رۆدریگۆ هه‌ستی به ئازار كرد به‌ڵام دوای چاره‌سه‌ری به‌بێ كێشه ده‌ستی به راھێنانه‌كان كرده‌وه، هەریەكە لە سیبایۆس، كارڤاخاڵ، میلیتاو و بێلینگهام بەشداریی یارییەكە ناكەن.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌ش كارلۆ ئانچیلۆتی راھێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاند، بیر له یارییه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ناكاته‌وه و به باشترین پێكهاته به‌شداری یارییه‌كه‌ی ریال بیتس ده‌كه‌ن.
لێدوانەكانی ئانچیلۆتی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ریال بێتیس
به وره‌یه‌كی به‌رز گه‌یشتووینه‌ته یارییه‌كه‌ی ریال بیتس، ئه‌وانیش ركابه‌رێكی ئاماده و رێكخراون، له رووی تاك و كۆمه‌ڵ خاوه‌ن یاریزانی زۆر نایابن، ئه‌م یارییه‌ش بۆ ئێمه زۆر گرینگه، ئه‌سێنسیۆ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و بۆ یارییكردن ئاماده‌یه، به‌ڵام ڤالڤێردی ئه‌گه‌رچی پێكانی نییه، به‌ڵام هه‌ستی به ئازار كردووه و له‌م یارییه‌ش پشووی پێده‌ده‌م، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه ئاماده‌یه، كاپتنه‌كان له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه دیاری ده‌كرێت ڤینیسیۆسیش سه‌لماندی كه سه‌ركرده‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه و هه‌مووان رێزی لێده‌گرن، یارییه‌كه‌ی ریال بیتس به‌لای ئێمه‌وه گرینگه و باشترین پێكهاته‌ی بۆ داده‌نێین و بیر له یارییه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه ناكه‌مه‌وه، هه‌مووان له بیریان كرد كاماڤینگا به‌شداری یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی كرد و هه‌مان كوالێتی كرووسی پیشاندا، ئێستاش به‌ئاستی ده‌توانێت له‌و شوێنه یاریی بكات، به‌داخم بۆ سیبایۆس، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه شوێنه‌كه‌ی پڕ ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمباپێ له قۆناخی گونجاندن تێپه‌ڕیوه و ئێستا هه‌وڵ بۆ پیشاندانی ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆی ده‌دات و هیچ ئازارێكی ددانیشی نەماوە.