ئەمڕۆ یاریی لوتكە بەڕێوەیە
شەڕی پێشەنگی سێریا ئەی، تا دێت گەرمتر دەبێت
ئه‌مڕۆ له یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی 27ـی سێریا ئه‌ی، كاتژمێر 20:00 به‌كاتی هه‌ولێر، ئینته‌ر میلانی پێشه‌نگ رووبه‌رووی ناپۆلی دووه‌م ده‌بێته‌وه، پێش یارییه‌كه‌ش سیمۆنی ئینزاگی رایگه‌یاند ئه‌م یارییه زۆر گرینگه به‌ڵام یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه.
ئینته‌ر میلان بۆ ئەم یارییە به‌هۆی پێكان له تواناكانی سۆمه‌ری گۆڵپارێز بێبه‌ش ده‌بێت و گومان له یارییكردنی ماتیۆ دارمیانیش ده‌كرێت، له ناپۆلیش ئه‌نگیسا و داڤید نێرێس پێكانیان هه‌یه و یاریی ناكه‌ن، پێش ئەوەی ئەمشەو بەیەكبگەن، ئینته‌ر میلان به كۆكردنه‌وه‌ی 57 خاڵ پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی گرتووه، ناپۆلیش 56 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی دووه‌م دێت.
لێدوانەكانی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان
هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو باش نین، ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كان ده‌یانه‌وێت ببنه پاڵه‌وان پێویسته گرینگی به ورده‌كاری بده‌ن، یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندی رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه و هه‌ردوو یانه‌ش شایه‌نی ستایشن، یارییه‌كی گرینگه، به‌ڵام یه‌كلاكه‌ره‌وه نابێت، هێشتا 12 یاریی بۆ كۆتایی وه‌رز ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی لێیان ببه‌ینه‌وه پێویستمان به ئینته‌ر میلانێكی زۆر باش و زۆر ئاماده هه‌یه، چونكه ئێمه رووبه‌رووی یانه‌یه‌كی ده‌بینه‌وه كه زۆر به‌هێزه و كوالێتیشیان زۆر به‌رزه، بەداخەوە ئه‌م وه‌رزه ئێمە له یارییه گه‌وره‌كان كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌وه راستیه و وه‌كو ساڵانی رابردوو نین، بۆیه پێویسته خۆمان باشتر بكه‌ین، ده‌توانین نه‌خشه بۆ یارییه‌كه دابنێین، به‌ڵام هیچ كات ناتوانین كۆنتڕۆڵی یارییه‌كه بكه‌ین، ركابه‌ره‌كه‌مان له باشترین دۆخی خۆیدایه و ده‌مێكه پێشه‌نگی خولی گرتووه و خاوه‌ن راهێنه‌رێكی زۆر نایابن، بۆیه پێموایه یارییه‌كی زۆر سه‌خت چاوه‌ڕێمان ده‌كات.
ئینته‌ر میلان گه‌ڕی رابردوو پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی له ناپۆلی دزی كه یانه‌كه له دوایین چوار یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، له دوایین 12 خاڵیش ناپۆلی له سێریا ئه‌ی ته‌نیا سێ خاڵی له سێ به‌رامبه‌ربوون به‌ده‌ستهێناوه، له مێژووشدا رووینه‌داوه ناپۆلی له پێنج یاریی له‌سه‌ریه‌ك له سێریا ئه‌ی هیچ یارییه‌ك نه‌باته‌وه، له قۆناخی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه له سان سیرۆ به گۆڵێك به‌رامبه‌ربوون، له دواین 11 یاریی نێوانیشیان له سێریا ئه‌ی، ناپۆلی ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه ئه‌ویش ئه‌و وه‌رزه بوو كه بوونه پاڵه‌وانی خوله‌كه، ئینته‌ر میلان له دوایین پێنج سه‌ردانی بۆ ناپۆلی ته‌نیا یه‌ك دۆڕانی تووشبووه، ئێستاش بۆ جاری دووه‌م له‌م وه‌رزه گه‌ڕاونه‌ته‌وه پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی.