مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرۆکێکی نوێی بۆ فراکسیۆنە پەرلەمانییەکەی دەستنیشان کرد
K24 – سلێمانی
بەبڕیاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، زیاد جەبار وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرا.
کاروان یاروەیس، بەرپرسی راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 9-7-2020) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، زیاد جەبار، وەکو سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرا.
لە سەرەتای دەستبەكاربوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانەوە، جەمال حەوێز سەرۆكایەتیی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەكرد، بەڵام بەهۆی "چەند ناکۆکییەک" لە مانگی ئایارەوە دەستبەرداری پۆستەکەی بووە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە 1-7-2020 بڕیارەکەی داوە و بەپێی میدیای یەکێتیش، ئەمڕۆ بەفەرمی زیاد جەبار لەبارەی پۆستە نوێیەکەی ئاگادارکراوەتەوە.
هـ.ر.