مانچێستەر یونایتد بۆ رووبەڕووبوونەوەی سۆسیداد لە ئیسانپایە
بەگوێرەی ئامارەكان بێت، ئەركی سۆسیداد قورسە
لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـي یۆرۆپالیگ، مانچێستەر یونیاتد دەچێتە ئیسپانیا و روبەرووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە، تاکە چانسی مانجێستەر یونایتد لەم وەرزە یۆرۆپالیگە بۆ ئەوەی ناسناوێک بباتەوە.
مانچێستەر یونایتد دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لە خولی نێوخۆیی وڵاتەکەی، ئەمجارە سبەی پێنجشەممە، لە كاتژمێر: 20:45 خولەك لە یاریی چووونی قۆناخی شازدەی یۆرۆپالیگ دەچێتە هەرێمی باسک و رووبەرووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە، مانچێستەر یونایتد دوایین ئامادەکاری لە شاری مانچێستەر ئەنجامدا بەر لەوەی گەشتی ئیسپانیا بکات. زۆربەی یاریزانە سەرەکییەکانی شەیتانە سورەکان ئامادەن تەنیا هاری ماگوایەرو مانوێل ئۆگارتی یاری ناکەن.
مانچیستەر یونایتد لە پرێمەرلیگ لە خانەی چواردەم دایەوە دۆخی خراپە، لە جامی فاش مانچێستەر ماڵئاوایی کردووە لەنێو رکابەرییەکە نەماوە،
پێچەوانەی مانچێستەر یونایتد، ریال سۆسیداد لە جامی شای ئیسپانیا لە قۆناخی پێشکۆتاییدایە، بەڵام چانسی گەیشتنی بە یاری کۆتایی کەمە، چونکە رووبەرووی ریال مەدرید بووەوەتەوە و یاری چوونی دۆڕاندووە، لە لالیگاش بەهەمان شێوە زۆر باش نییە، جونکە خانەی نۆیەمی ریزبەندی گرتووە.
هەردوو یانە ئامانجیانە بگەن بە قۆناخەکانی داهاتووی یۆرۆپالیگ یان بە بردنەوەی ناسناوەکە خۆیان لەگەڵ هاندەرانیان ئاشت بکەنەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە لە مێژوودا هەردوو یانە شەش جار یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، مانچێستەر یونایتد سێ یاریی بردووەتەوە لە دوو یاریش یەکسان بوونە، ریال سۆسیدادیش جارێک شكستی بە مانچێستەر یونایتد هێناوە.