مۆرینیۆ: كاتی ئەوە هاتووە بەڵێنەكەمان جێبەجێ بكەین
مۆرینیۆ: داهاتووی من هیچ گرینگ نییە
فێنەرباهچە، لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی یۆرۆپالیگ و لە یاریگای خۆی، رووبەڕووی یانەی گلاسکۆ رێنجەرزی سکۆتلەندا دەبێتەوە.
یانەی فێنەرباهچەی تورکیا بە راهێنەرایەتی جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگاڵی، سبەی پێنجشەممە، كاتژمێر 20:45 خولەكی شەو لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی یۆرۆپالیگ و لە یاریگای خۆی لە شاری ئیستانبۆل، میوانداریی یانەی گلاسکۆ رێنجەرزی سکۆتلەندی دەکات. یانە توركەكە لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتیەکە لە کۆی هەشت یاری، دوو بردنەوە و چوار یەکسانبوون و دوو دۆڕانی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ، بلیتی قۆناغی پلەی ئۆفی بەدەستهێنا، لەو قۆناغەش لە دوو یاریی چوون و گەڕانەوە، بەرامبەر ئاندەرلەختی بەلجیکا بردنەوەی بەدەستهێنا و سەرکەوت بۆ قۆناغی شازدە.
پێش یارییەکە جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی فێنەرباهچە رایگەیاند، داهاتووی من هیچ گرنگ نییە و ئەوەی گرنگە داهاتووی یانەی فێنەرباهچە.
لەمبارەیەوە مۆرینیۆ دەڵێت: داهاتووی من هیچ گرنگ نییە، ئەوەی کە گرنگە داهاتووی یانەی فێنەرباهچەیە، دەبێت کار بکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوو ئەو یانەیە بکەین بە خاوەنی زۆرترین ناسناو، لە تۆپی پێدا کەس نازانێت سبەی چی روودەدات، بۆیە دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین چی روودەدات.
مۆرینیۆ گوتیشی: من وەرزێکی دیکەش گرێبەستەم لەگەڵ یانەکەم هەیە، ئێستا تەنها بیر لە یانەکەم و پیشەکەم دەکەمەوە، نامەوێت بیر لە داهاتوو بکەمەوە. هەر لە سەرەتاوە کە پەیوەندی بە یانەی فێنەرباهچە کرد، بەڵێنم بە هاندەرانی یانەکەداوە بجەنگین و هەموو هەوڵێک بۆ ناسناوەکان بدەین، ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە بەڵێنەکانمان جێ بەجێ بکەین و هەوڵێکی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکان بدەین.