وەزیری سەرچاوەکانی ئاو: لە عێراق بڕی ئاو کەم دەبێتەوە زیاد ناکات

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئاوی عێراق لە کەمبوونەوەدایە و زیاد ناکات.
عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: دەستەبەرکردنی ئاو بۆ وڵات ئاستەنگێکی گەورەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد، "بەهۆی وەبەرهێنانی وڵاتانی دراوسێ و گۆڕانی کەشوهەوا بڕی ئاو لە عێراق کەم دەبێتەوە و زیاد ناکات."
عەون زیاب باسی لەوەش کرد، "لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ هاوکارییەکی باشمان هەیە سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاو بە شیوەیەکی گونجاو." جەختیشی کردەوە "وەزارەتی کشتوکاڵ ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە گۆڕینی شێوازی ئاودێری بە بەکارهێنانی سیستەمی ڕشاندنی هاوچەرخ."