گۆرانیبێژێکی ناوداری ئێرانی دوای لێدرانی 74 قامچی ئازاد کرا
مەهدی یەڕاحی، گۆرانیبێژ و میوزیشنی ناوداری ئێران، لەسەر گۆرانییەک کە پشتیوانیی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەکرد، پاش ئەوەی 74 قامچی لێ درا، ئازاد کرا.
زەهرا مینویی، پارێزەری یەڕاحی، چوارشەممە، 5ـی ئاداری 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بڵاوی کردەوە "سزای قامچی لێدانەکە بە تەواوی جێبەجێ کراوە."
یەڕاحی لە مانگی ئابی 2023، دەستگیر کراو لە لایەن دادگەی شۆڕشی تاران، بە تاوانی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکی دژ بە ڕەوشت و دابی ئیسلامی، بە دوو ساڵ و هەشت مانگ زیندان و لێدانی 74 قامچی سزا درا، بەڵام لە کۆتایدا ساڵێک لە زینداندا مایەوە و پاشان 74 قامچی لێ درا، سەرباری ئەوەش بڕێک پارەشی وەک سزای ماددی لێ سەنراوە و ئەمجا دۆسییەکەی داخراوە و ئازاد کراوە.
یەڕاحی، پاش ئازاد بوونی، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردەوە و نووسیویەتی " سوپاسی زۆرم بۆ پێشتیوانیی هەمووان، بە تایبەتی پارێزەرەکانم، کەسێک ئامادە نەبێ نرخی ئازادی بدات، شایانی ئازادی نییە"