ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردە، ئەنجامی تاقیکردنەوە بەرایییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیاند و قوتابییانیشی ئاگادار کردەوە کە دەتوانن پەڕەی وەڵامی سۆمەکانی خۆیان ببینن.
پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوە بەرایییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2024 -2025) ڕاگەیاند و، لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن ئەنجامەکان وەرگرنەوە.
هاوکات وەزارەتەکە، قوتابییان ئاگادار دەکاتەوە، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، دەتوانن پەڕەی وەڵامی سۆماکانی خۆیان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە.
ڕۆژی 23ـی شوباتی 2025، تاقیکردنەوەی بەراییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە دەستی پێکرد و تا ڕۆژی 4ـی ئاداری 2025، بەردەوام بوو.