شهپۆلێكی باران بهغدا و چهند پارێزگایەکی دیكهی عێراقی گرتەوە

پهیامنێری كوردستان24 له بهغدا، گوتی: بەهۆی بارانەوە ئاو لە بەشێکی زۆری شەقامەکانی بەغدا پهنگی خواردووهتهوه.
هەینی 7ـی ئاداری 2025، محەممەد ڕەبیعی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەمانەی بەغدا ڕایگەیاند، بەهۆی زۆریی باران و پەنگخواردنی ئاو لە ناوچەکانی بەغدا، تیمەکانمان لە هەوڵی جێبەجێکردنی پلانی فریاگوزاری تایبەتدان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، توانای ئاوەڕۆکان لە ڕادەی باران بەرزترە و چاوەڕێین ڕیژەی باران کەم ببێتەوە بۆ ئەوەی تیمەکان بە ئامێری تایبەت دەست بە کردنەوەی ئاوەڕۆکان بکەن.
دەشڵێت: خۆمان بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک ئامادە کردووە و هەموو ڕێکارێکمان گرتووەتەبەر.
دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24، چووەتە گەڕەکی دۆرە لە بەغدا و گوتی: بەشێکی زۆری شەقامەکانی بەغدا سەر لە ئێوارەوە بەهۆی زۆری باران لافاوی تێدا دروست بووە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران دروست کردووە. ئاماژەی بەوە کرد، ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل پەکی کەتووە.
لای خۆیەوە، عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، شەپۆلی ئێستای باران ئەم شەو و سبەی بەردەوام دەبێت.
باسی لەوە کرد، شەپۆلێکی باران بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە، کاریگەری لەسەر بەغدا زۆر بوو کە وای کرد لافاو دروست بێت.