سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور ئازاد کرا

یۆن سوک یۆل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور
یۆن سوک یۆل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور

یۆن سوک یۆل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور، دوای ماوەیەک لە زیندانیکردنی ئازاد کرا .

شەممە 8ـی ئاداری 2025، یۆن سوک یۆل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور لە زیندان ئازادکرا و بەدرێژایی ڕێگای زیندانەکەش لایەنگرانی بۆ پێشوازیی ئامادەبوون، بەر لەوەی سەرکەوێتە ئۆتۆمبێلەکەی، یۆن سوک یۆل زۆر بە دڵخۆشییەوە سڵاوی گەرمی لە لایەنگرانی خۆی کرد.

بەبۆنەی ئازادبوونیشی لە زیندان، یۆن سوک یۆل پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: سەری خۆم بۆ گەلەکەم دادەنوێنم.

تیمی پارێزەرانی یۆن، مانگی ڕابردوو سکاڵایەکیان دژی ڕاگیرکردنی بریکارەکەیان بۆ دادگا بەرزکردەوە، لە بەڵگەنامەیەکی دادگای ناوەندی سیۆلدا هاتووە، پێیان وایە جارێکی دیکە یۆن تۆمەتبار بکرێتەوە دوای تەواوبوونی ماوەی ڕاگیرکردنی.

دادگاکە ئاماژەی بەوە کردووە، لەپێناو ڕوونی و گرەنتی ڕێکارە یاساییەکان و لەباربردنی هەموو گومانێک لەبارەی یاسایی بوونی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە، ئەوە گونجاوترە بڕیارێک دەربچێت بۆ کشاندنەوەی بڕیاری ڕاگیرکردنی.