جۆکۆڤیچ تووشی شۆک بووە

نۆڤاک جۆکۆڤیچ خاوەنی پێنج ناسناوی پاڵەوانێتی تێنسی ئێندیانا وێلزی ئەمریکا، تووشی دۆڕان بوو و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.
لە بەردەوامی قۆناغی دووەمی ماستەرزی هەزار خاڵی ئێندیانا وێلزی ئەمریکا، نۆڤاک جۆکۆڤیچ خاوەنی پێنج ناسناوی پاڵەوانێتیەکە، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تووشی دۆڕان بوو، دوای ئەوەی یارییەکەی بەرامبەر بوتیکی هۆڵەندی بە ئەنجامی دوو سێت بەرامبەر سێتێک دۆڕاند.
جۆکۆڤیچ بەهۆی ئەم دۆڕانە، نەیتوانی ژمارەی بردنەوەکانی لە ماستەرز لەگەڵ رافایل نادالی ئیسپانی و خاوەنی زۆرترین بردنەوەی ماستەرز یەکسان بکاتەوە، تێنسزانە سڕبیەکە لە مێژوودا 409 یاری لە ماستەرز بردووەتەوە و نادالیش خاوەنی 410 بردنەوەیە.