وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک بۆ قوتابییانی دەرەوەی وڵات دەردەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەهۆی نزیکبوونەوەی پشووەکانی ئادار و نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان، بڕیاری دا بە؛ ڕێگەپێدان بە قوتابی دەرەوەی وڵات بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی 12ـی ئەم مانگە تا 5ـی مانگی داهاتوو.

یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی بۆ قوتابییانی دەرەوەی وڵات دەرکرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى ئادار، نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، وەزارتەکە بڕیاری دا بە؛ ڕێگەپێدان بە قوتابی بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، قوتابییانی دەرەوەی وڵات دەتوانن لە ڕێککەوتی 12ـی ئەم مانگە تا 5ـی مانگی داهاتوو، ئەو ماوەیە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر ببەن و بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.