هانزی فلیك بووەتە پزیشكی دەروونی یانەی بارسێلۆنا

دۆخی دەروونی یاریزانانی بارسێلۆنا بەرەو خراپی رۆیشتووە

گرتەیەك لە یارییەكی پێشووی نێوان بێنفیكا و بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ
گرتەیەك لە یارییەكی پێشووی نێوان بێنفیكا و بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ

بارسێلۆنا دوای سەرکەوتنی یاری رابردوو ئەمشەو کاتژمێر 02:45 خولەک میوانداريی بینفیکا دەکات، کۆبارسی بەهۆی کارتی سور یاری ناکات، یانەی بێنفیكاش بۆ ئەم یارییە دیماریای لەدەست داوە.
بارسێلۆنا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ میوانداریی بێنفیکا دەکات، بارسیلۆنا یاری رابردوو بە 10 یاریزان توانی سەرکەوتن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەست بێنێت و نزیکبێتەوە لە گەیشتن بۆ قۆناخی داهاتوو.
لەم یارییا کۆبارسی لاو بەهۆی کارتی سووری یاری رابردووی بەشداری ناکات، بەڵام لیڤاندۆڤسکی دوای ئەوەی گەشتی ئۆساسۆنای نەکرد، ئەمجارە بۆ یارییەکە ئامادەیە، پێش یارییەکە هانزفلیک راهێنەری بارسیلۆنا، رەتیدەکاتەوە سەرکەوتتنیان مسۆگەر کردبێت.

لێداوانەكانی هانزی فلیك لەبارەی یارییەكەی ئەمشەو:
سەرەتا دەمەوێت بڵێم بەداخەوەم بۆ لەدەستدانی پزیشکی یانەکەمان ئەو بەشێکی گەورەی تیپەکەمان بوو، ئەو کاری ناوازەی دەکرد، بەڵام بۆ ئەم یارییە ئەو لە ئاسمانەوە لەگەڵمان دەبێت و هانمان دەدات، دەمەوێت بڵێم ئەم یارییە ئاسان نابێت، بێنفیکا تیپێکی باشەو لە یاری رابردووش بینیمان مەترسی زۆریان دروست کرد، پێوستە بەباشی مامەڵە لەگەڵ یارییەکە بکەین، لیڤاندۆڤسکی ئامادەیە ویستمان لەیاری رابردوو پشووی پێ بدەین، بەڵام یارییەکە ئەنجام نەدرا و ئەمیش پشووی وەرگرت.

هانزی فلیك بووەتە دكتۆری دەروونی یانەكەی

لە دوای رۆیشتنی (لایا ڤینایكسا) خانمە دەروونزانی بارسێلۆنا كە بە گرێبەستێكی گرانبەها پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعوودیە كرد، بارسێلۆنا ئێستا بەبێ پزیشكی دەروونییە، بەڵام خوان لاپۆرتا رۆڵی پزیشكی دەروونی داوەتە هانزی فلیك، ئەو راهێنەرە ئەڵمانییەكە كارەكەی خۆی زۆربەباشی كردووە بەتایبەتی لەم 3 رۆژە بەهۆی مردنی پزیشكێكی یانەكە بارودۆخی دەروونی یاریزانەكان زۆر تێكچووە بەتایبەتی ئۆڵمۆ و گاڤی، بەڵام فلیك لەم دوو رۆژەی دوایی لەگەڵ یاریزانەكان كۆبووەتەوە و ترس و توڕەیی هەموو یاریزانەكانی لە ناخی یاریزانەكان هێناوەتە دەرەوە.

بێنفیكا چاوی لە ریمۆنتادایە
 یانەی بێنفیكایە ئامادەکاری باشی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەنجامەکە بەسەر بارسێلۆنا هەڵگەڕێنێتەوە، بە دەروونێکی باشەوە هاتووەتە بارسێلۆنا دوای ئەوەی یاری رابردووی لە خولی پۆرتوگالی بە سی گۆڵی بێوەڵام بردووەتەوە و پێشەنگایەتی خولەکەی بە هاوبەشی وەرگرتووە، بەڵام بۆ ئەم یارییەش ئانخێل دیماریا جاریکی دیکە ئامادە نابێت بەهۆی پێکانەوە، جگە لە دیماریا تواناکانی تۆماس ئاراوی گۆڵپارێز و فلۆرێنتیۆن لویسی ناوەراستکاری بۆ گەڕاوەتەوە.
لەمێژوودا هەردوو یانە 13 یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، بارسێلۆنا شەش یاری بردووەتەوە، لە چوار یاریش یەکسان بوونەوە و سی یاریش لە بەرژەوەندی بێنفیکا بەکۆتاهاتووە.