هەولێر.. لە مانگی ڕەمەزاندا باخچەی منداڵان قوتابییەکانیان بۆ گەشتکردن دەبەنە مزگەوتەکان

لە مانگی ڕەمەزاندا، باخچەی منداڵانی هەولێر، بە ڕەزامەندی دایک و باوکەکان قوتابییەکانیان گەشتی مزگەوتیان پێدەکرێن و فێری نوێژکردنیان دەکەن. 

سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، زانیار ئەسعەد، مامۆستای پەروەردەیی، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە مانگی رەمەزاندا، بەشێک لە باخچەی منداڵان، دەیانەوێت کەشێکی ڕەمەزانی دروست بکەن بۆ قوتابییان و گەشتیی مزگەوتەکانیان پێبکەن.

زانیار ئەسعەد، گوتیشی: مەبەستیانە لەو مانگەدا قوتابییەکان ئاشنای ڕوکنەکانی ئیسلام بکەن، بەڵام بە ڕەزامەندی دایک و باوکیان ئەم جۆرە گەشتانەیان پێدەکرێت.

زانیار ئەسعەد، باسی لەوەش کرد: وەک یەکێک لەو باخچەی منداڵانە گەشتێکی لەم شێوەیە بۆ 35 قوتابی کچ و کوڕی باخچەکەمان ئەنجامدا. 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment