سۆران.. ئەم ساڵ ئاو بە کۆبۆن دابەش دەکرێت

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەو گەڕەکانەی کێشەی کەم ئاوییان هەیە و بیرەکانیان وشکبوونە، بە شێوەی کۆبۆن لەڕێگەی تانکەرەوە ئاو دابەش دەکرێت.

سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، یوسف ڕەشید، بەرێوەبەری گشتیی ئاوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە وەرزی هاوین ئەو گەڕەکانەی کە کێشەی کەم ئاوییان هەیە و بیرەکانیان وشکبوونە لە سۆران کە دانیشتووانەکەی بە تەنکەر ئاو دەکڕن، بۆ ئەم ساڵ بە شێوەی کۆبۆن ئاویان پێدەدرێت.

بەرێوەبەری ئاوی سۆران، باسی لەوەکرد، دابەشکردنی ئاو لە ڕێگەی تانکەر دراوەتە بەڵێندەر، هەر هاووڵاتییەک بە نرخی هەشت هەزار و 500 دینار دەتوانێت 30 هەزار لیتر ئاو بکڕێت، چەندی ویست دەتوانێت بەکاری بهێنێت.

یوسف ڕەشید، گوتیشی: دابەشکردنی ئاو لەڕێگەی کۆبۆن، کارئاسانییەکی زۆر بۆ هاووڵاتییان دەکات.

بۆ چارەکردنی کێشەی کەم ئاوی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕەزامەندی دراوە بە دروستکردنی سێ پۆند بۆ گلدانەوەی ئاو.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment