7 یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران
هاروون ئەحمەد بۆ یەكەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا
خیسۆس كاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق لیستی سەرەتایی یاریزانانی بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بڵاو كردەوە و تێیدا 7 یاریزانی كوردی بانگهێشتی هەڵبژاردەی شێرەكانی رافیدەین كردووە.
هەڵبژاردەی عێراق رۆژی 20ـی ئەم مانگە لە یاریگەی نێودەوڵەتی بەسرە میوانداریی كوێت دەكات، دوای پێنج رۆژ بەسەر ئەم یارییە بە دیاریكراوی لە 25ـی ئەم مانگە عێراق لەسەر خاكی عومان دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی فەڵەستین.
خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەو دوو یارییە لیستێكی 29 یاریزانی بانگهێشت كردووە كە تێیدا بانگهێشتی 7 یاریزانی كورد كردووە كە پێكهاتوون لە: ئاكام هاشم، هاروون ئەحمەد، میرخاس دۆسكی، ئاڵای فازڵ، ئوسامە رەشید، ماركۆ فەرەج و یوسف ئەمین.
ئەمەش لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانە:
گۆڵپارێزانان: جەلال حەسەن، عەلی كازم، ئەحمەد باسل و كەمیل سەعید
بەرگریكاران: رێبین سۆلاقا، ئاكام هاشم، میرخاس دۆسكی، حوسێن عەلی، شریل شمعون، فرانس بترس، مەناف یوونس، ئادەم تاڵب، ئەحمەد یەحیا و ئاڵای فازڵ.
ناوەراستكاران: عەلی جاسم، لوكاس شلیمۆن، ئوسامە رەشید، ئەمیر عەماری، هاڕوون ئەحمەد، یوسف ئەمین، محەمەد تائی، ئیبراهیم باییش ئەمجەد عەتوان و زێدان ئیقبال.
هێرشبەران: عەلی حەمادی، ماركۆ فەرەج، ئەیمەن حوسێن و موهەنەد عەلی.
هەڵبژاردەی عێراق لە كۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیال هاوشانی كۆریای باشوور، عێراق، ئوردن، فەڵەستین، عومان و كوێت یاریی دەكات.
عێراق لە كۆمەڵەكەی لە كۆی 6 یاری، 3 بردنەوە، 2 یەكسان و شكستێكی هەیە و بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، بە جیاوازی 3 خاڵ لە هەڵبژاردەی كۆریای باشووری پێشەنگ دوورە.