مووچە زووتر لە وادەی دیارییکراو دابەش دەکرێت

سبەینێ مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، بە پێی زانیارییەکانی کوردستان24، مووچە زووتر لە وادەی دەستنیشانکراوی خۆی دابەش دەکرێت.

چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا، لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاو کردەوە.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ پێنجشەممە 13ـی ئادار، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 18ـی ئادار، سەرجەم مووچەخۆران مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

کوردستان24 زانیویەتی، مووچەی مانگی شوبات زووتر لە وادەی دەستنیشانکراوی خۆی دابەش دەکرێت. هەروەها سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، داوای کردووە بەپەلە لیستی مووچەی مانگی ئادار ئامادە بکرێت تاوەکوو پێش جەژن دابەش بکرێت.

 

 
Fly Erbil Advertisment