جووتیاران سوودمەندی بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبن

بەشێک لە جووتیاران بۆ پەرەپێدان بە پرۆژەکانیان قەرزی کشتووکاڵیان لە بانک وەرگرتووە و تاوەکو ئێستا بەشێک لە جووتیاران قەرزەکانیان نەگەڕاندووەتەوە.
چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، هەڵکەوت محەممەد، ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی گشتیی جووتیاران، بە کوردستان24ـی گوت: لە ساڵی 2014وە ئەو جووتیارانە قەرزیان لەسەر کەڵکە بووە، جووتیاری وا هەیە لە 15ملیۆنەوە بۆتە 19ملیۆن، لێخۆشبوون لە سووی قەرزی جووتیاران هەنگاوێکی باشە.
لەلای خۆیەوە، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەکاتی دروستبوونی قەیرانی دارایی، جووتیارەکان نەیان توانیوە قەرزەکانیان بدەنەوە، بەڵام ئەم لێخۆشبوونە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ جووتیاران دەکات.
لێخۆشبوون لە سووی قەرزی جووتیاران هاندەرێکی باشە بۆ ئەوەی جووتیاران بتوانن زیاتر بایەخ بە پرۆژە کشتووکاڵیەکانیان بدەن.