مووچەی فەرمانبەرانی ئەم فەرمانگە و وەزارەتانە لەڕێگەی هەژماری من دابەش دەکرێت

پێنجشەممە 13ـی ئاداری 2025، پرۆژەی هەژماری من لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە هەژماری من سەر بەم فەرمانگە و یەکە ژمێریاریانەی سەر بەم وەزارەت و فەرمانگانەی خوارەوە کورتەنامەیان پێ دەگات و دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە وەربگرن.

ڕاشیگەیاند، فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ مووچەکانیان لەڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.