مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ قورئانی پیرۆز له مه‌ككه كرایه‌وه

له شاری مه‌ككه مۆزه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی قورئانی پیرۆز به ڕووی سه‌ردانیكارانیدا كرایه‌وه، له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا چه‌ندین ده‌ستنووسی قورئان و قورئانی چاپكراوی كۆن و ده‌گمه‌ن و جۆره‌ها ته‌فسیری تێدایه، له‌گه‌ڵیدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه سه‌ردانی، ده‌توانن به ده‌نگی چه‌ندین قورئانخوێنی به‌ناوبانگ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گوێبیستی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ببن.
مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به قورئانی پیرۆز له مه‌ككه‌ی پیرۆز كراوته‌وه به دیاریكراوی له قه‌زای حه‌ڕا ،ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه پڕیه‌تی له قورئانی پیرۆز و كتێبی ته‌فسیری جیاجیای قورئانی پیرۆز و ته‌نانه‌ت چه‌ندین ده‌ستنوسی قورئانیشی تیدایه.
دیواره‌كانیشی به وێنه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ڕازینراونه‌ته‌وه و دیمه‌نێكی دلڕفێن و كه‌شێكی پڕ له خواپه‌رستی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی گوته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌كه، ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ ئاشنابوونه به چۆنیه‌تی پاراستنی قورئان پیرۆز به درێژایی 14 سه‌ده و له‌گه‌ڵیدا كۆنترین قورئان له عه‌ره‌بستانی سعودیه و گه‌وره‌ترین قورئان كه له كتێبی گینسدا تۆماركراوه له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا به‌رده‌سته.
فه‌هد شه‌ریف، به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی قورئانی پیرۆز دەڵێت: ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه چه‌ندین بابه‌تی شوێنه‌واریی تێدایه. هه‌روه‌ها كۆنترین قورئانی پیرۆزی له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بستانی سعودیه و گه‌وره‌ترین قورئانیشی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا تێدایه كه له كتێبی گینس بۆ پێوانه جیهانییه‌كاندا تۆمار كراوه، له‌گه‌ڵیدا میوانانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ده‌توانن ئاشنای ئه‌و هه‌وڵانه‌بن زانایان داویانه بۆ پاراستنی ئه‌م كتێبه‌ی خوای گه‌وره."
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی فڕانس پرێس، ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی یه‌كه‌م ئایه‌تی قورئانی پیرۆزی لێوه بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای لێبێت دابه‌زی.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، میوانان ده‌توانن به‌ده‌نگی چه‌ندین قورئانخوێنی به‌ناوبانگی جیهان گوێبیستی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ببن.