دی لافۆنت گۆڕانكاری زۆر لە پێكهاتەی ئیسپانیا دەكات
ئاسێنسیۆ بۆ یەكەمجار بانگهێشتی ماتادۆرەكان كرا

لویس دی لافۆنت لیستی یاریزانه‌كانی ئیسپانیای بۆ دوو یاریی بڵاوكرده‌وه و ئه‌سێنسیۆیی به‌رگریكاری ریال مه‌ردیدی بانگهێشت كردووه، له لیسته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گاڤی، ئیسكۆ، ئیمریك لاپۆرت و ئالیخاندرۆ بالدێ بانگهێشت نه‌كراون، به‌ڵام لامین یامال و نیكۆ ویلیامز بانگهێشت كراون.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له دوو یاریی چوون و هاتنی چاره‌كی كۆتایی نه‌یشنلیگ له رۆژانی 20 و 23ـی ئه‌م مانگه رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه.
لێدوانەكانی دی لافۆنت راهێنەری ئیسپانیا:
لامین یامال هێشتا له قۆناخی پێگه‌یشتن و فێربوونه، ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی 17 ساڵه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌یت چه‌ندین ساڵه یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كات، ته‌نیا داواكاریمان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌ی به‌رده‌وام بێت و چێژ له یارییكردنی ببینێت، چۆنی ده‌وێت با وا یاریی بكات، ئه‌گه‌ر لامین هه‌ڵه‌یه‌ك بكات ئێوه یه‌كه‌م كه‌س ده‌بن ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن، ئێوه كه ئێستا پێی ده‌ڵێن بلیمه‌ت دڵنیام رۆژێك دێت ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، ئه‌وه‌ش به‌لامه‌وه ئاساییه و له قۆناخی گه‌شه‌كردن چاوه‌ڕێی ده‌كه‌م، ئه‌سێنسیۆ وه‌رزێكی زۆر نایاب به‌ڕێده‌كات و به‌رگریكارێكی زۆر باشه و به سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا تێپه‌ڕیوه، یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی زۆر خێرا گه‌شه‌ی كرد، بانگهێشتنه‌كردنی ئیسكۆ په‌یوه‌سته به پلانه‌كانمان به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا، ره‌نگه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیكه‌بووایه بانگهێشتم كردبا، به‌ڵام ئه‌مه په‌یامێكه بۆ هه‌مووان كه بگه‌ن به باشترینی ئاستی خۆیان.
