ریال مەرید بەبێ 4 یاریزان رووبەڕووی ڤیاریال دەبێتەوە
ڤیاریال له دوایین 52 یاریی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ته‌نیا شه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه

ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید له گه‌ڕی 28ـی لالیگا كاتژمێر 20:30 به‌كاتی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی ڤیاریال كه شاهانه‌كان له دوایین 52 یاریی به‌رامبه‌ر ڤیاریال ته‌نیا شه‌ش یاریی دۆڕاون.
ریال مه‌درید ده‌چێته یاریگه‌ی لا سیرامیكا و ده‌بێته میوانی ڤیاریال، ئەمەش لە كاتێكدایە ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 57 خاڵ خانه‌ی دووه‌می به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گرتووه، به‌ڵام بلاوگرانا یارییه‌ك كه‌متری كردووه.
له راهێنانه‌كانی دوێنێ هه‌ینی ڤینیسیۆس جۆنیۆر به‌هۆی پشوودانه‌وه به‌شداری نه‌كرد، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه ئامادەیە، لە بەرامبەردا هه‌ریه‌كه له كارڤاخال و میلیتاو و سیبایۆس و مێندی به‌هۆی پێكان به‌شداری ئه‌م یارییه ناكه‌ن.
گه‌ڕی رابردوو ڤیاریال به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دۆڕا و دوای شه‌ش یاریی یه‌كه‌مین شكستیان تووشبوو، به‌ڵام ڤیاریال له‌م وه‌رزه ته‌نیا دوو یاریی له یاریگه‌ی خۆی دۆڕاندووه، زەردپۆشەكان دواینجار وه‌رزی 2015 بۆ 2016 پله‌ی چواره‌می لالیگایان به‌ده‌ستھێنا، بردنه‌وه‌ش له ریال مه‌درید تاراده‌یه‌كی زۆر له‌و پله‌یه نزیكیان ده‌كاته‌وه.
ڤیاریال له دوایین 52یاریی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ته‌نیا شه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، وه‌رزی رابردووش له‌م یاریگه‌یه به چوار گۆڵ بۆ هەر لایەكیان به‌رامبه‌ربوون.
