لیستی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا هات

پرۆژەی هەژماری من، مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە، کە وەرگرتنی مووچەکانیان پێش خراوە و و لیستی ئەو وەزارەت و دەستانەشی بڵاو کردەوە کە سبەینێ مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.
پرۆژەی هەژماری من، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ ڕۆژی دووشەمە، 17ـی ئادار، مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە هەژماری من سەر بەم فەرمانگە و یەکە ژمێریاریانەی سەر بەو وەزارەت و فەرمانگانەی خوارەوە کورتەنامەیان پێ دەگات و دەتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.
لیستی ناوی ئەو شوێنانەی کە سبەینێ مووچەی مانگی شوباتی وەردەگرن، لەم لینکەدایە؛ https://whatsapp.com/channel/0029VakoGVU6WaKvhCANSo47/406
چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا، لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاو کردەوە.
وەزارەتەکە دەڵێت: دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات تا ڕۆژی سێشەممە 18ـی ئادار بەردەوام دەبێت.