هاوڕێیەکی رۆناڵدۆ حەوت هێندی ئەو دەوڵەمەندە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لویس ساها
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لویس ساها

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی نەسڕی سعوودی، یەکێکە لە یاریزانە دەوڵەمەندەکانی جیهان و سامانێکی خەیاڵی هەیە، بەڵام هاوڕێیەکی پێشووی ئەو یاریزانە ئێستا بەهۆی بازرگانیەوە بووەتە یاریزانێکی دەوڵەمەند و خاوەنی حەوت هێندەی سامانی دۆنە.

ئەو کەسە لویس ساها یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتدە کە سەردەمانێک پێکەوە لە یانە ئینگلیزیەکە، لەگەڵ کریستیانۆ درێسی ئەو یانەیان پۆشیوە. ساها لە ساڵی 2013 بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا و رویکردە کاری بازرگانی و بازرگانێکی سەرکەوتووی لێدەرچوو.

یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئێستا خاوەنی کۆمپانیای AxisStarsـە و سامانەکەی گەیشتووەتە 5.1 ملیار یۆرۆ، لە کاتێکدا سامانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیکەی 714 ملیۆن یۆرۆیە و ساها ئێستا سامانەکەی نزیکەی حەوت هێندەی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەیە.

کۆمپانیای AxisStars لەلایەن ساها دامەزراوە و تا ئێستاش لەلایەن ئەو یاریزانەوە بەڕێوەدەبرێت، بەهای ئەو کۆمپانیایە زیاترە لە تەواوی بەهای پڕۆژەی یاریگای نوێی مانچێستەر یونایتد. پڕۆژە نوێیەکەی ئۆڵدترافۆرد یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی مێژووی ئەو یانەیە، تێچووەکەی نزیکەی دوو ملیار و 400 هەزار یۆرۆیە. ئەمەش بەو واتایە دێت کە ساها دەتوانێت دوو یاریگای نوێ بۆ مانچێستەر یونایتد دروست بکات.