گەورەترین ماسی لە هەولێر نمایش کرا

گەورەترین ماسی لە هەولێر نمایش کرا و ماسی فرۆشەکەش ئاماژە بەوە دەکات: درێژی ماسییەکە دوو مەتر و 30 سانتیمەترە.
سێشەممە، 18ـی ئاداری 2025، کامەران حاجی عومەر، پێشکەشکاری کوردستان24، دەچێتە لای دوکانی ماسیفرۆشێک لە هەولێر، کە گەورەترین ماسی لە لایە و دەفرۆشێت.
خاوەنی دوکانەکە بە کامەران حاجی عومەری گوت: "دوو ماسی گەورەمان لە بەنداوی دەربەندیخانەوە بۆ هاتووە، ماسی مێیەکە درێژییەکەی دوو مەتر و 30 سانتیمە، نێرەکە دوو مەترە و کێشەکەی زیاتر لە 75 کیلۆیە.
وەک خاوەنەکەی باسی دەکات، یەکەم جارە ماسی لەم جۆرەمان بۆ بێت، کە جۆرەکەی بزەیە و باشترین گۆشتی هەیە.