ڕیاڵ مەدرید رێز لە ئافرەتان ناگرێت!

بەهۆی یارییەکی چامپیۆنزلیگەوە رەخنەی تووند ئاراستەی ریاڵ مەدرید دەکرێت

 

لە ئینگلتەرا ڕەخنەی تووند ئاراستەی یاریگەی ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ لە شاری ڤالدێبێباسی وەرزشیی تایبەت بە یانەیڕیاڵ مەدرید دەکرێت، ئەمەش دوای یارییەکەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئارسێناڵ لە چامپیۆنزلیگی خانمان، کە لەم یارییەدا ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ئایان ڕایت، ئەفسانەی ئارسێناڵ بە تووندی ڕەخنە دەگرێت و دەڵێت :"بەڕاستی ئەمە ئابڕووچوونە، ئەم یاریگەیە زۆر خراپترە لە یاریگەی براید پارک تایبەت بە یانەی دێربی کاونتی"

ڕایت دەشڵێت: "زۆر عەیبە ئەم کچانە لەم جۆرە یاریگەیانە یاریی دەکەن".

لەلایەکی دیکەوە تۆم گاری شرۆڤەکار، لە ڕۆژنامەی گاردیان رەخنەی تووند ئاراستەی ریاڵ مەدرید دەکات و دەڵێت: "ریاڵ مەدرید رێزی لە یاریزانانی هەردوو لا نەگرت، بەڕاستی رێز لە تۆپی پێی ئافرەتان ناگرێت، چۆن دەکرێت ئەم یارییە لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەم یاریگە خراپەدا بکرێت".

بڕیارە یاریی گەڕانەوە لە 26ی ئەم مانگە لە یاریگەی ئیمارات لە لەندەن بەڕێوەبچێت، ریاڵ مەدرید دەرفەتی زیاتری هەیە لە گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.