زۆزك قه‌ره‌داغی به‌رهه‌می 'کۆنسێرتینۆی بەهار بۆ کەمانچە و ئۆرکێسترا' بڵاو ده‌كاته‌وه

هونه‌رمه‌ندێكی كورد به‌رهه‌مێكی میوزیك به مێلۆدی نوێ و فۆلکلۆری کوردی و بە پشتبەستن بە بنەما و تەکنیکەکانی میوزیکی کلاسیک بڵاو ده‌كاته‌وه.
زۆزك قه‌ره‌داغی، هونه‌رمه‌ندی میوزیكدانه‌ر به‌رهه‌می "کۆنسێرتینۆی بەهار بۆ کەمانچە و ئۆرکێسترا"، بڵاو ده‌كاته‌وه. زۆزك قه‌ره‌داغی له‌م باره‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، لەم بەرهەمەدا مێلۆدی نوێ و فۆلکلۆری کوردی كه پشتی بە بنەما و تەکنیکەکانی موزیکی کلاسیک بەستووه، به‌كار هاتووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕوونیشی كرده‌وه، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی به شێوازی سەمای ڤاڵس داڕژراوە بە شێوەیەک ناسنامەی نەتەوەیی خۆی پاراستووە.
زۆزک قەرەداغی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەم بەرهەمەی لەسەر بنەمای لێهاتوویی شێوەژەندنی کەمانچەی ئەردەشیر کامکار داناوه. گوتیشی، به‌رهه‌مه‌كه‌ی بە هاوکاریی ژەنیارانی ئۆرکێسترای تاران تۆمار كردووه.
