سكاڵۆنی: نیگەران نابم ئەگەر مێسی دوور بكرێتەوە

سكاڵۆنی: هەر یاریزانێكی نوێ بێت، دەبێت یاریزانێكی دیكە هەڵبژاردەكە جێبهێڵێت

لیۆنێل سكاڵۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا
لیۆنێل سكاڵۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا، دوای بردنەوەکەی بەرامبەر ئوروگوای زۆر بە متمانەوە و باس لە ئامادەنەبوونی مێسی لە یارییەکان دەکات و دەڵێت، من هیچ کاتێک نیگەرانی ئەوە نیم کە مێسی بەشداری ئەمجۆرە یارییانە ناکات، خۆشبەختانە ئێمە خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانین کە دەتوانن رکابەری باش بکەن. سکالۆنی لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، ئێمە هەرگیز گرنگی بە ناوەکان نادەین و هیواشی خواست مێسی، بەشداری مۆندیالی 2026 بکات.

لێدوانەكانی سكاڵۆنی دوای سەركەوتنەكەیان بەرامبەر ئۆروگوای
هەڵبژاردەی نیشتمانی پێک دێت لە کۆمەڵە یاریزانێکی گرنگ و لێهاتوو، کاتێک یاریزانێک ئامادە نابێت ئەوا یاریزانێکی تر ئامادەیە و بۆ ئێمە ناوەکان گرنگ نین. پێموایە ئەوەندە یاریزانمان هەیە کە بە متمانەوە هەنگاو بنێنە ناو یاریگا. هەموو کاتێک ئەو قسەیەم کردووە و جارێکی دیکەش دەیڵێمەوە، هەر یاریزانێکی نوێ کە بانگهێشت دەکرێت، دەبێت یاریزانێکی دیکە، هەڵبژاردەکەمان جێبهێڵێت، ئەمە یاسای تۆپی پێیە و کەس ناتوانێت رێگری بکات. من هیچ کات نیگەرانی ئەوە نیم کە مێسی یاری ناکات، لیۆ هەمیشە حەز بە رکابەری دەکات و کەسێکە بەردەوام هەوڵ بۆ هەموو شتێکی باش دەدات، مێسی دەتوانێت مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بێت و جارێکی دیکەش، رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکە بکاتەوە.