گەورەترین پارکی نیشتمانی لە دهۆک دروست دەکرێت

گەورەترین پاركی نیشتمانی بە گوژمەی 135 ملیار دینار لە دهۆك دروست دەکرێت، كە هەموو مەرجە گەشتییارییەكانی تێدایە.
شەممە 22ـی ئاداری 2025، فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: گەورەترین پارکی نیشتمانی لە دهۆک بە گوژمەی 135 ملیار دینار، دەست بە دروستکردنی کراوە، کە ژمارەیەک لە هۆتێل، مۆتێل، نافورەی ئاو، شوێنی تایبەت بە وەرزش و شوێنی تایبەت بە وەستانی ئۆتۆمبێل لەخۆ دەگرێت.
فەرمانگەی مێدیا و زانیاری، دەڵیت: ئێستا 5%ـی کارەکانی پرۆژەکە تەواو کراون، ساڵی 2028 سەرجەم کارەکانی پرۆژکە کۆتایی دێن و بە فەرمی بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، ڕووبەری پرۆژەکە ملیۆنێک و 250 هەزار مەتر دووجایە، هەروەها 70%ـی پرۆژەکە لە سەوزایی و ئاو پێک دێت.