نووسینگه‌ی سیستانی: پێشبینی ده‌كه‌ین دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بێت

نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق پێشبینی ده‌كات، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بێت.
یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق ڕایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 31ـی ئادار، یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بێت.
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، پێشبینی ده‌كه‌ن نوێبوونه‌وه‌ی مانگ واته مانگی شه‌وال له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 30ـی ئادار به ڕوونی ده‌ربكه‌وێت، بۆیه ڕۆژی دووشه‌ممه، 31ـی ئادار ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.
ڕۆژی شه‌ممه، 1ـی ئاداری 2025، وه‌كوو یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌زمه‌زان له هه‌رێمی كوردستان و زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامیی سوننه‌مه‌زهه‌ب دیاریی كرا و له لای شیعه‌مه‌زهه‌به‌كانیش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 2ـی ئادار به یه‌كه‌م ڕۆژی ئه‌و مانگه دیاریی كرا.