ئەوەی ترسی لەسەر هەبوو بەسەر هانسی فلیک هات

هانسی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا
هانسی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا

هانسی فلیک راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بەهۆی ئەوەی کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان چاودێری یاری هەڵبژاردەکان دەکات، بەڵام ئەو راهێنەرە ئەڵمانیا هیواخواز یاری هەڵبژاردەکان نەچێتە کاتی زیاد کراو، بۆ ئەوەی یاریزانەکانی زیاتر ماندو و هیلاک نەبن.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کاتی زیادکراو لە یارییە نێودەوڵەتییەکان بارگرانییەکی زۆری پێش یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا خستۆتە سەر ملی یاریزانانی بارسێلۆنا. هانسی فلیک راهێنەری ئەو یانەیە لە نزیکەوە چاودێری یارییە نێودەوڵەتییەکان دەکات، لەبەر ئەوەی زۆر لە یاریزانەکانی یارییان دەکرد. بەڵام ئەوەی راهێنەرەکە چاوەڕێ نەدەکرد روویدا. یارییەکانی فەڕەنسا و کڕواتیا هەروەها ئیسپانیا و هۆڵەندا چوونە کاتی زیادکراو.
دوای کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتیەکان یانەی بارسێلۆنا لە ماوەی شەش رۆژ سێ یاری ئەنجام دەدات، سەرەتا رۆژی 27ـی ئەم مانگە لە یارییە دواخراوەکەی گەڕی 27ـی لالیگا رووبەڕووی ئۆساسونا دەبنەوە، دواتریش لە رۆژانی 30 ئەم مانگە و هەروەها دووی مانگی داهاتوو، رووبەڕووی جیرۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبنەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی بارسێلۆنا پەیوەندیان بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیانەوە کردووە، ژول کوندێ فەڕەنسی بەشداری زۆرترین خولەکی کردووە کە 210 خولەک بووە، هەروەها لامین یامال بەشداری 186 خولەکی کردووە، هەروەها دی یۆنگ ئەو یاریزانەش 180 خولەک یاریکردووە و دانی ئۆڵمۆ ئەو یاریزانەش 108 و پێدری 102 خولەک یارییان کردووە و لەوانەیە بەم هۆیەوە لە داهاتوو یانە کەتەلۆنیەکە تووشی کێشە بێت.