مووچەی مانگانەی ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ ئاشکرا بوو

هاوارد وێب، ناوبژیوانی پێشووی خولی نایابی ئینگلیزی '' پرێمەرلیگ '' و سەرۆکی ئێستای لیژنەی ناوبژیوانانی خولی نایابی ئینگلیزی، زانیاری دەربارەی مووچەی هەفتانەی هاوکارەکانی ئاشکرا دەکات.
ناوبژیوانانی تۆپی پێ بە گشتی ئەرکێکی قورسیان لەسەر شانە، هەرچەندە لەم ساڵانەی دواییە چەندان تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لە پێناو کەمکردنەوەی هەڵەی ناوبژیوانان و یارمەتیدانیان لە بڕیاردان زیاد کراوە، بەڵام هێشتان نەبووەتە هۆی ئەوەی هەڵەکان بە تەواوەتی بنەبڕ بکرێن.
هاوارد وێب ناوبژیوانی پێشووی پرێمەرلیگ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی مایل، مووچەی ساڵانەی ناوبژیوانانی ئاستی یەکەمی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی ئەو ناوبژیوانە بڵاویکردووەتەوە، مووچەی ساڵانەی هەر ناوبژیوانێکی پرێمەرلیگ نزیکەی 72 هەزار پاوەند بۆ 148 هەزار پاوەندە، هەروەها بە گوێرەی ئەو یارییانەی ناوبژیوانی دەکەن و ژمارەی یارییەکان، مووچەیان لە ساڵێکدا بەشێک لە نابژیوانان دەگاتە نزیکەی 170 بۆ 180 هەزار پاوەند.
لەلایەکی دیکەوە هەر یەکە لە ئانتۆنی تایلۆر و مایکل ئۆلیڤەر کە دوو ناوبژیوانی دیاری ئینگلاندن، ئەو دوو ناوبژیوانە ساڵانە زۆرترین مووچەیان هەیە کە نزیکەی 250 هەزار پاوەندە، هەروەها هەر ناوبژیوانێکی ئینگلیزی بە تێکرایی ساڵانە 25 یاری بەرێوەدەبات.