کتێبی 'هەژار موکریانی – ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری 1921 – 1991' چاپ و بڵاو کرایەوە

په‌رتووكێكی نوێ كه له بنه‌ڕه‌تدا توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستییه، لە بارەی ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیریی هەژار موکریانی له لایه‌ن ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
'هەژار موکریانی – ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری 1921 – 1991' نوێترین كتێبی بڵاوكراوه‌ی "ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان"ـه لە بارەی ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری هەژار موکریانی كه لە پێشەکییەک و سێ بەش و پاشکۆکان پێک هاتووە و له لایه‌ن توێژه‌ر هه‌مزه خانه‌ڵه‌یی نووسراوه.
بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە تایبەتە بە ژیان و ڕۆڵی سیاسیی هه‌ژار موكریانی تاوه‌کوو ساڵی 1985 و دوو تەوەر لە خۆ دەگرێت، لەبارەی ژیان و سەرچاوەکانی پێگەیشتنی هزریی سیاسی و چالاکییە سیاسییەکان.
بەشی دووەمی باسی چالاکییە سیاسییەکانی نێوان ساڵانی (1959-1991) دەکات و دوو تەوەر لە خۆ دەگرێت، کە تیشک دەخاتە سەر چالاکییەکانی لە بەغدا لەنێوان ساڵانی (1959-1963) و گەڕانەوەی هەژار بۆ بەغدا و ئێران.
بەشی سێیەمی لە بارەی ڕۆڵی ڕۆشنبیری هەژار موکریانییە و لە سێ تەوەر پێک دێت کە باسی پاشخانەی ڕۆشنبیری، ڕۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندن و بەرهەمەکانی ئه‌و نووسه‌ر و شاعیره‌ی كورد دەکات.
پرۆژه‌ی "ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان"، له پێناو ناساندن، كۆكردنه‌وه، به دیكۆمێنتكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مێژوویی كار و خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیازیی مه‌سرور بارزانی له ساڵی 2014 دامه‌زراوه و له لایه‌ن كه‌ریم قادر سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت.