لە ڕۆژانی جەژن شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ڕۆژی یەکەمی جەژن شەپۆلێکی بارانی ناوبەناو و هەورە بروسکە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی لە لێدوانێکی تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "پێشبینی دەکرێت له ئێواره بۆ شه‌وی یەکشەممە، 30-3-2025، کە پێشبینی دەکرێت یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بێت، شه‌پۆلێكی بارانی ناوبه‌ناوی به‌هاری و هه‌وره بروسكه ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه و به‌بڕی جیاواز باران ببارێت"، ئاماژەی بەوەش دا، "كاریگه‌ریه‌كه‌ی تاوه‌كوو شه‌وی چوارشەممە 2-4-2025، ده‌مێنێته‌وه و هەروەها پێشبینی زۆرترین بڕی باران له‌سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر پاشان به‌شێكی سنوری ڕاپه‌رین و سلێمانی دەکرێت."
ئەو کەشناسە گوتیشی: بارانه‌كه ناوبه‌ناوه له‌هه‌ندێ كاتی دیاری كرا‌و و بارانێکی باش دەبارێ و بروسكه‌ی له‌گه‌ڵه و پله‌كانی گه‌رماش 3 پله نزم دەبێتەوە‌بێته‌وه.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، 31-3-2025، به‌یانی تانیوه‌رۆكه‌ی ئه‌گه‌ری تاوه بارانی به‌هاری هه‌یه له‌ناوچه جیاوازه‌كان، بەڵام له‌پاش نیوه‌رۆ کەشەکە به‌ره‌و ئاسایی بوونەوە دەچێت. هەروەها ڕۆژی سێشەممە، 1-4-2025، پێشبینی ده‌كرێ كه‌شوهه‌وا خۆشبێت و ئاسمان خۆره‌تاوو بێت.
محەممەد کەمال پێشبینی دەکات، له ڕۆژی 2ـی 4، باران ببارێت کە زۆرینەی کات ئه‌گه‌ری بای بەهێزیش هەیە بەخێرایی 27 بۆ 35 كم له کاتژمێرێکدا. هەروەها بڕی بارانی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه له 4 ملم تاوه‌كوو 35 ملم دەبارێت.