ئیگۆر تودۆر: لە زێدان زۆر شت فێربوومە و هەڵەكردن قبوڵ ناكەم
ئیگۆر تودۆر: حەزم لە پلانی هێرشبردن و گۆڵكردنە، بەڵام نابێت گۆڵیشمان لێ بكرێت
ئیگۆر تودۆر وه‌كو راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس به میدیاكان ناسێندرا و له یه‌كه‌مین لێدوانێدا رایگه‌یاند ئه‌و پیاوی ئه‌ركه گه‌وره‌كانه و ده‌چێته ژێر به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه دەشڵێت: لۆكاتێلی ده‌كات به كاپتنی یه‌كه‌می یۆڤێنتۆس و رایگه‌یاند گرینگی به تۆپه جێگێرهكان ده‌دات.
ئەمڕۆ هەینی، 28ـی ئاداری 2025، یانەی یوڤێنتۆس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئیگۆر تودۆری كرواتی تەمەن 46 ساڵانی بە میدیایەكان ناساند، ئەو راهێنەرە لە یەكەمین لێدوانی دا رایگەیاند كاتێك لە یوڤێنتۆس یاریی كردووە زۆر شت لە زەینەدین زیدان فێربووە، دەشڵێت: هه‌موو راهێنه‌رێك خه‌ون به راهێنهرایهتكردنی یۆڤێنتۆس ده‌بینێت، به‌ڵام گرینگ‌ترین شت كاری باش و به‌ده‌ستھێنانی ئامانجه‌كانه، هه‌مووانیش ده‌زانن ئامانجی یۆڤێنتۆس چییه، باوه‌ڕێكی زۆرم به‌م تیپه هه‌یه و كۆمه‌لێك یاریزانی زۆر به‌ھێزمان هه‌یه به‌ڵام كاتی كه‌ممان له‌به‌رده‌م بوو چه‌ند یاریزانێكمان ماوه‌یه‌كی كه‌مه له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ته‌نیا یه‌ك راهێنانمان كردووه.
ئیگۆر گوتیشی: له‌م راهێنه‌رانه نیم بیانوو بهێنمه‌وه هه‌میشه ده‌چمه ژێر به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه، هه‌ر به‌م ئه‌قڵیه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ من نییه قسه له‌سه‌ر راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه بكه‌م، پێویسته ته‌نیا چاوم له كاره‌كانی خۆم بێت، تۆپه جێگیره‌كان له تۆپی پێی نوێ خاڵی یهكلارهوهی هێرشبردن و به‌رگرییه، منیش زۆر گرینگی پێده‌ده‌م و ده‌بێت كاری زۆری له‌سه‌ر بكه‌ین، پێویستمان به كاری جددیه پێویسته یاریزانه‌كان بزانن چ درێسێكیان پۆشیوه و یاریی بۆ چ یانه‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
راهێنەرە كرواتییەكەی یوڤێنتۆس جەختی لەوەش كردەوە كە ئە زۆر حه‌زی لە پلانی هێرشبردن و گۆڵ تۆماركردنه، دەشڵێت: به‌ڵام هیچ كاتێك لایەنی بەرگری پشتگوێ ناحەم و نابێت گۆڵیشمان لێبكرێت، ئه‌م یارییه بەرامبەر جێنوا هه‌ڵه قبووڵ ناكات، بچووكترین هه‌ڵه بكه‌ین باجه‌كه‌ی به سه‌ختی ده‌ده‌ین، لۆكاتێلی پیاوێكی پاك و به سروشتی سه‌ركرده‌یه، ئه‌و كاپتنی یه‌كه‌ممان ده‌بێت و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ش دواتر هه‌ڵده‌بژێرین، گرینگی به ته‌مه‌ن ناده‌م، ته‌نیا گرینگی به به‌هێزی ده‌ده‌م، یۆڤێنتۆسیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه.
ئیگۆر دەشڵێت: یه‌كه‌مجار ته‌مه‌نم 20 ساڵ بوو له یۆڤێنتۆس یارییم كرد و شوێنه‌كه‌م له ته‌نیشت زیدان بوو، زۆر شت له‌وه‌وه فێربووم، جارێكیش دوای راهێنانه‌كان دیل پیرۆ فێری كردم چۆن گۆره‌وی به شێوه‌یه‌كی باش له‌پێ بكه‌م.
ئیگۆر پێش ئەوەی بێتە یوڤێنتۆس بۆ ماوەیەكی كورت راهێنەری لازیۆ بوو، پێشتر لە 2021 وەكو یاریدەدەری راهێنەری یوڤێنتۆس بۆ ماوەی وەرزێك كاری كردووە، راهێنەرایەتی یانەكانی مارسێی فەرەنسا و هێلاس ڤیرۆنای ئیتاڵیاشی كردووە.