ڕێژەی بێکاری لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

بە گوێرەی ڕاپۆرتی نووسینگەی دەستەی کاری ئەڵمانیا، ڕێژەی بێکاری لە ئەڵمانیا زۆر زیادی کردووە، بەمەش هەوڵئاواسانی ئابووری فشاری زیاتری خستووتە سەر بازاری کار.

ئەندریا ناهلێس، سەرۆکی نووسینگەی دەستەی کاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ڕێژەی بێکاری گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز، بەڕێژەیەک کە  26 هەزار کەس بێکار بووە، بەمەش لە مانگی تشرینی یەکەم تاوەکوو ئێستا ژمارەی بێکاری گەشتە دوو ملیۆن و 920 هەزار کەس.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە ئەو ڕێژەی 10 هەزار هێندە زیاتر لە ئاستی پێشبینی کراو بووە هەروەها ئاماژەشی داوە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ڕێژەکە لە 6.2% بەرزبووتەوە بۆ 6.3%.

سەرۆکی نووسینگەی دەستەی کاری ئەڵمانیا گوتیشی: بەهاری هەموو ساڵێک دەبێتە هۆی بووژانەوەی بازاری کار لە ئەڵمانیا، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی هەڵئاواسانی ئابوورییەوە ڕێژەی بێکاری زیادی کردووە.

بەمەش ئەڵمانیا بۆ دوو ساڵ لە سەریەک بە بەردەوام ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری و بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی ئابووری بووەتەوە، هاوکات ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە 10 ساڵی ڕابردوودا ژمارەی بێکاری لە ئەڵمانیا بگاتە نزیک سێ ملیۆن کەس.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment