ژمارەیەک وڵات ڕۆژی دووشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریی کرد

پێنج وڵات، سبەینێ کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە 30ـی ئادار، وەک تەواوکەری مانگی ڕەمەزانیان هەژمار کرد، هەروەها ڕۆژی دووشەممە 31ـی ئاداریان، وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریی کرد.

شەممە 29ـی ئاداری 2025، سەنتەری نێودەوڵەتیی فەلەکناسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، خۆر لە مالیزیا و برونای ئاوابووە، جەژنی ڕەمەزانیش ڕۆژی دووشەممە دەبێت، بەو پێیەی ئەمڕۆ 28ـەمین ڕۆژی ڕەمەزانە لەو وڵاتانە.

سەنتەرەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، سبەی یەکشەممە مانگ لەم دوو وڵاتە بە ڕوونی دەردەکەوێت و بە چاو دەبینرێت، هەروەها ئەندەنوسیا و بەنگلادیشیش ڕۆژی دووشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریی کرد.

لای خۆیەوە ئەنجوومەنی فەتوای ئوسترالیا، وادەی جەژنی ڕەمەزانی دیاریی کرد و لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان سبەینێ یەکشەممە واتە 30ـی ئادار دەبێت، دووشەممەش 31ـی ئادار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.

 
 
Fly Erbil Advertisment