بابه شێخی ئێزدییان: جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ببێته مایه‌ی به‌هێزكردنی گیانی ئاشتی، برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان

بابه شێخی ئێزدییان به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌موو موسڵمانان كوردستان ده‌كات و هیواخوازه ببێته مایه‌ی خۆشی و قووڵكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی مرۆڤایه‌تی.
شه‌ممه، 29ـی ئاداری 2025، شێخ عه‌لی شێخ ئیلیاس، بابه شێخی ئێزدییان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان كرد به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.
شێخ عه‌لی شێخ ئیلیاس له په‌یامه‌كه‌یدا هیوای خواستووه، ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی و به‌هێزكردنی گیانی ئاشتی، برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌تی گه‌لی كوردستان و عێراق.