مه‌كسیك.. بۆ ڕێگری له قه‌ڵه‌وی منداڵان فرۆشتنی ژه‌مه خێراكان له قوتابخانه‌كان قه‌ده‌غه كرا

حكوومه‌تی مه‌كسیك به مه‌به‌ستی ڕێگری له قه‌ڵه‌وبوونی منداڵان و تووشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره، فرۆشتنی ژه‌مه خێراكان له قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه ده‌كات.
یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی مه‌كسیك بڵاوی كرده‌وه، له دوێنێ شه‌ممه‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی ژه‌مه خێراكان له قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی مه‌كسیك ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ی پاییزی ڕابردووه‌وه ڕێنماییه‌كان له باره‌ی فرۆشتنی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه سوێر و شیرینه‌كان كه بووه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی له ژیانی منداڵانی مه‌كسیكی ده‌رچووه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی مه‌كسیك ده‌ڵێت، ڕێنماییه‌كان قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی هه‌ر یه‌ك له خواردنه‌وه گازییه‌كان به تامی میوه، چبس، پارچه‌گۆشتی له قوتوونراوی به‌راز، فوولی سوودانی (فستق عبید)ـی له قوتوونراو و له كیسنراوی به تامی بیبه‌ری تیژ ده‌گرێته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره نووسیویه‌تی: "ماڵئاوا ژه‌مه خێراكان" و هانی دایبابانیشی داوه پشتگیریی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی حكوومه‌ت بكه‌ن به‌تایبه‌تی له پێناو ئایینده‌ی منداڵه‌كانیان و پێدانی ژه‌می ته‌ندروست.