چیرۆكی 25 ساڵەی نێوان بایرن میونشن و تۆماس مولەر كۆتایی دێت
مولەر لە بایرن میونشن پۆستێكی ئیداری وەردەگرێت
بایرن میونشن بڕیاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ستی تۆماس موله‌ر نوێ نه‌كاته‌وه و دوای زیاتر له 25 ساڵ یانه‌كه جێده‌هێڵێت و ره‌نگه پۆستێكی ئیداری له بایرن میونشن وه‌ربگرێت كه موله‌ر چه‌ندین ریكۆردی كردووه به ناوی خۆیه‌وه.
بە گوێرەی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا، چیرۆكی نێوان بایرن میونشن و تۆماس مولەر كۆتایی دێت و لە كۆتایی ئەم وەرزە له‌یه‌كتری جیاده‌بنه‌وه.
ئەگەرچی مولەر خێرا نییه، جموجۆڵی كه‌مه و له روواڵه‌تدا یاریزانێكی ئاساییه، به‌ڵام ژماره و ئاماره‌كانی به ئه‌ندازه‌ی سوپه‌ر ستارێكه و زیاتریش.
بایرن میونشن بڕیاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ستی تۆماس موله‌ر نوێ نه‌كاته‌وه و له‌یه‌كتری جیاده‌بنه‌وه، به‌ڵام باڤارییه‌كان نایانه‌وێت كوڕه‌كه‌یان له یانه‌كه بڕوات و ده‌یانه‌وێت پۆستێكی ئیداری پێبده‌ن.
موله‌ری 35ساڵ دوای هاری كه‌ین خاوه‌نی دووه‌م به‌رزترین مووچه‌ی ساڵانه‌ی بایرن میونشنه و 20 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، بایرن میونشنیش ده‌یه‌وێت خه‌رجییه‌كانی كه‌م بكاته‌وه و پێش هه‌مووانیش كوڕه نازداره‌كه‌ی خۆی به‌ڕێده‌كات.
تۆماس موله‌ر ساڵی 2000 و له ته‌مه‌نی 12 ساڵی له یانه‌ی فاڵه‌وه په‌یوه‌ندی بە به‌چكه‌شێرانی بایرن میونشنه‌وه كرد و تاوه‌كو ساڵی 2009 له تیپی لاوانه‌وه سه‌رخرا بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه كه یۆرگن كلیزمانی راھێنه‌ری ئه‌وكاتی باڤارییه‌كان گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌و لاوه كرد بوو.
موله‌ر له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بایرن میونشن مێژووی نووسییه‌وه و چه‌ندین ریكۆردی به ناوی خۆیه‌وه كرد، موله‌ر له‌گه‌ل بایرن میونشن به‌شداریی 742 یاریی كرد و زۆرترین یاریی به درێسی باڤارییه‌كان كردووه موله‌ر 12 ناسناوی بۆندزلیگای به‌ده‌ستھێناوه كه ئه‌وه‌ش تاكه یاریزانه ئه‌وه‌نده جاره بووەته پاڵه‌وانی خولی ئه‌ڵمانی.
موله‌ر له مێژوودا 247 گۆڵی بۆ بایرن میونشن تۆمار كردووه و 170 گۆڵیشی بۆ هاوڕێیەكانی دروست كردووه كه له مێژووی بۆندزلیگا هیچ یاریزانێك نییه ئه‌وه‌نده ئه‌سیسته‌ی له خولی ئه‌ڵمانی كردبێت.
موله‌ر 32 ناسناوی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن به‌ده‌ستهێناوه كه دوو چامپیۆنزلیگ و دوو سوپه‌ری ئه‌وروپی و دوو مۆندیالی یانه‌كان له هه‌گبه‌كه‌ی دایه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش بووه پاڵه‌وانی مۆندیالی 2014.
ئه‌وه‌ی روونه تۆماس موله‌ر له رۆژی 30/ـی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن كۆتایی دێت هێشتا دیار نییه موله‌ر به درێسی یانه‌یه‌كی دیكه‌وه ده‌بینین یانیش دوای رۆیشتن له یانه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی چیتر یاریی بۆ هیچ تیپێكی دیكه ناكاته‌وه و وازهێنان له یارییكردن راده‌گه‌یه‌نێت.