سلێمانی.. له ‌دوو ڕۆژی جه‌ژندا دوو کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ مردوون و 33ـش بریندار بوون

دیمەنی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ناوەندی شاری سلێمانی (وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی)
دیمەنی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ناوەندی شاری سلێمانی (وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی)

لە دوو ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، دوو کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان سپاردووە و 33 کەسی دیکەش بریندار بوون. 

سێشەممە، 01-04-2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، له ‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردووی جه‌ژنی ڕەمەزاندا، 35 کەس لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتوچۆ برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شار. 

بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، له ‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا 27 بریندار گه‌یه‌نراوه‌نه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، 17ـیان برینداری ڕووداوی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل بوونه‌، 10 برینداره‌كه‌ی دیكەش‌ برینداری ڕووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل بوونه‌. 

هاتوچۆی سلێمانی ئـــەوەشی خــستووەتە ڕوو، هه‌ر له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا، بریندارێك پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه،‌ گیانی سپاردووە‌، بریندارێكی دیكەش‌ له ‌نه‌خۆشخانه‌ مردووە‌. 

باس لەوەش کراوە، له ‌دووەم ڕۆژی جه‌ژندا، 8 برینداری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ شار و ‌ئێستە 10 برینداری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ‌نه‌خۆشخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ ‌و تیمار دەکرێن. 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە، ئه‌مڕۆ سێشەممە، 01-04-2025، 35 تیمی فریاگوزاری له‌ سنووری پارێزگاکە، له ئاماده‌باشیدان، بۆ ئه‌وه‌ی له ‌كه‌مترین كاتدا بگه‌نه‌ شوێنی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.