شەپۆلێکی نمە باران و هەورە تریشقە ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نمە باران و هەورە تریشقە دەست پی دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 1-4-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، لە درەنگانى شەودا لە باکوورى هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، هەروەها پلەکانی گەرماش 2 تا 4 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی چوارشەممە، 2-4-2025، ئاسمان هەوری تەواو بێت لە گەڵ بارینى شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقە، کە سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆکەوە دەست پێ دەکات، پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە،

 هەروەها لە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای دهۆک شێوازى دابارین هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە بەڵام لە درەگانى شەودا کۆتایی دێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی 
کەرکوک : 29پلەی سیلیزی 
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی