ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ناوی زیاتر لە شەش هەزار فەرمانبەری وەزارەتەکە، کە لە وەرگرتنی زەویی سوودمەند دەبن، بڵاو کردەوە.
چوارشەممە 2ـی نیسانی 2025، وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، "لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە شەش هەزار و 118 فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە پرۆسەی وەرگرتنى زەوى لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمى کوردستان."
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، گەڕانەوەى ناوى سوودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بە پێى کارتى زانیارى بووە، واتە کارتى زانیارى بووەتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنوورى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
بۆ بینینى ناوى سوودمەندان بەپێى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کلیکى ئەم بەستەرانەى خوارەوە بکە: