ئالان حەمەسەعید: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دواناخرێن

وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لەکاتی خۆیدا بەڕێوە دەچن و خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستی پێکردووەتەوە.
پێنجشەممە، 3ـی نیسانی 2025، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە 1ـی حوزەیرانی 2025، لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچن و دواناخرێن. دەربارەی کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنیش ئاماژەی بەوە کرد، بۆ پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لە 10٪ بۆ 12کەم کراوەتەوە.
وەزیری پەروەردەی گوتیشی: دوای تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، وەزارەت هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکات بۆ ساڵی ئاییندە.
دەربارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندندا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئالان حەمەسەعید باسی لەوە کرد: لەناوەندەکاندا خوێندن دەستی پێکردووەتەوە و دەسەڵاتییان پێ دراوە و تاقیکردنەوەکانیان ڕێک خستووهتەوە.