گواردیۆلا داوا دەكات پەیكەرێك بۆ ئەم یاریزانە دروست بكرێت
گواردیۆلا: ئەمڕۆ رۆژێكی زۆر ناخۆش و خەمناكە
پێپ گواردیۆلای به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به دڵته‌نگییه‌وه هه‌واڵی رۆیشتنی دیبڕۆینی راگه‌یاند ئه‌مرۆ رۆژێكی زۆر ناخۆش و خه‌مناكه بۆ یانه‌كه، دەشڵێت: دیبڕۆین شایسته‌ی ئه‌وه‌یه په‌یكه‌رێكی له‌به‌رده‌م یاریگه بۆ دروست بكرێت.
پێپ گواردیۆلا راهێنەری مانچێستەر سیتی لەگەڵ دی برۆین شەش نازناوی پرێمەرلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە، لە كۆتایی ئەم وەرزە بەیەكجاری ئەم دووانە لەیەكتر جیا دەبنەوە و دیبرۆین دوای 10 ساڵ بە یەكجاری ریزەكانی مان سیتی جێدەهێڵێت.
پوختەی لێدوانەكانی گواردیۆلا لەبارەی رۆیشتنی دیبرۆین
رۆژێكی زۆر ناخۆشه بۆ یانه‌كه، دیبڕۆین له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه مالئاواییمان لێده‌كات، له ده ساڵی رابردوو له‌گه‌لمان بوو به‌شێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنه‌كان، بیهێنه به‌رچاوتان ئه‌ومان له‌گه‌ڵ نه‌بووایه، رۆژێكی زۆر ناخۆشه و دووباره یادی رۆیشتنی كۆمپه‌نی و ئه‌گوێرۆ و داڤید سێلڤا ده‌كه‌مه‌وه، بۆیه ناوی ئه‌و یاریزانانه‌م هێنا چونكه دیبڕۆینیش وه‌كو ئه‌وانی بۆ یانه‌كه پێشكه‌ش كرد، دلخۆشم كه ده یاریمان هێشتا له وه‌رزه‌كه ماوه و هیوادارم ببێت به 11 یاریی، شه‌ش یاریی له یاریگه‌ی خۆمان ده‌بێت و دڵنیام هانده‌ران به رێز و خۆشه‌ویسیتییه‌كی زۆره‌وه پێشوازی له دیبڕۆین ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ بینیم نووسرابوو دیبڕۆین به‌شداری 280 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ كردووه هه‌ربۆیه پێموایه ناوی له مێژووی گه‌وره‌كانی پرێمه‌رلیگ ده‌مێنێته‌وه و به یه‌كێك له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی خوله‌كه داده‌نرێت، ناكرێت بڵێم باشترین یاریزانی مێژووی مان سیتییه چونكه له بیست بۆ سی ساڵی رابردوو كۆمه‌لێك یاریزانی زۆر نایاب له‌م یانه‌یه یارییان كردووه به‌ڵام ده‌توانم بڵێم یه‌كێكه له باشترینه‌كان، ئاسته جێگیره‌كه‌ی زۆر سه‌رسامی كردم به‌ڵام له یه‌ك ساڵ و نیوی رابردوو زۆر تووشی پێكان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌میشه هه‌وڵی باشتری ده‌دات، به‌راستی تا ئێستا نازانم دیبرۆین به‌شداری مۆندیالی یانه‌كان ده‌كات یان نا ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر خۆی، پێویسته ئه‌و بڕیار بدات، چونكه كاره‌كه مه‌ترسیداره و ئه‌وكاتیش گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هاتووه له‌گه‌ڵمان، به‌راستی دیبرۆین شایسته‌ی ئه‌وه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌فسانه‌كانی پێشوو په‌یكه‌رێكی له‌به‌رده‌م یاریگه‌ی ئیتیحاد بۆ دروست بكرێت.