بەرگریکارێکی پێشووی بارسێلۆنا بووەتە فرۆشیار

جۆردی ئالبا و جێرێمی ماتیۆ
جۆردی ئالبا و جێرێمی ماتیۆ

رەنگە کەم کەس هەبێت ناوی جێرێمی ماتیۆ بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و هەروەها یانەی بارسێلۆنای بەرگوێ نەکەوتبێت، ئەو یاریزانەی رۆژانێک لەگەڵ یانەکەی رکابەری بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگی دەکرد، ئێستا لە فرۆشگایەکی جل و بەرگی وەرزشی بووەتە فرۆشیار.

ماتیۆ بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بارسێلۆنا، دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 بە یەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، پیشەیەکی نوێی دۆزیوەتەوە و زنجیرە فرۆشگایەتی تایبەتی جل و بەرگی وەرزشی لە وڵاتەکەی کردووەتەوە.
بەم دواییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەیەکی ئەو یاریزانەی پێشووی بارسێلۆنا لەگەڵ دوو لە کرێکارەکانی بڵاوبووەتەوە، هەرچەندە سەرەتا زۆرێک پێیانوابوو ئەم وێنەیە دەستکردە، بەڵام دواتر پێشتراستکایەوە و دەرکەوت خودی ماتیۆی بەگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە.
ماتیۆ لە کاروانی وەرزشی لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی 2015 ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، هەروەها لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە توانی ناسناوی سێ جامی سوپەری ئیسپانیا و سوپەری ئەوروپا و مۆندیالی یانەکان و دوو ناسناوی لالیگا بباتەوە.

 
Fly Erbil Advertisment